رۆژی هه‌ینی له گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، چه‌ند یارییه‌كی گرینگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به‌شێكیان به‌دوای یه‌كه‌م بردنه‌وه له خوله‌كه دا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وانیتریش بۆ پێشه‌نگ ده‌جه‌نگن، له گرنگترین یاری هه‌ولێر میوانی ركابه‌ره كلاسیكه‌یه‌كه‌یه‌تی، كه یانه‌ی برایه‌تیه، هه‌ڵۆ له دۆخێكی خراپ‌دا میوانداری ئارارات ده‌كات، سیروانی نوێش چاوی له پێشه‌نگه له‌سه‌رحسابی ده‌ربه‌ندیخان، سۆران و چه‌مچه‌ماڵیش له سۆران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ره‌نگه گۆڕانكاری له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه بكرێت و ببێته كاتژمێر(2:30)، له بری كاتژمێر (3)، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌نوكه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی.
برایه‌تی به دوای یه‌كه‌م بردنه‌وه دا ده‌گه‌ڕێت
یانه‌ی برایه‌تیی شاری هه‌ولێر، میوانداری ركابه‌ره كلاسیكی و مێژوویه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ر كاتێك ئه‌م دوو یانه‌یه یاریان هه‌بێت، جاوه‌رێكی زیاتر له یاریگه ئامه‌ده ده‌بێت، له‌وه‌ته‌ی مێژووی درووستبوونیانه‌وه به ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی یه‌كتر هه‌ژمارده‌كرێن، تیپه‌كه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر له 4 یاری رابردوو نه‌یبردووه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م بردنه‌وه له‌سه‌ر حسابی هه‌ولێر تۆمار بكات، به‌ڵام پێویسته هێله‌كانی رێكبێخێته‌وه و یاریزانه‌كان له یاریگه له نزیكی یه‌كتر ده‌ربكه‌ون، ئه‌و شێوه وه‌ستانه‌ی نێو یاریگه به بڵاوی هیچ ئه‌نجامیكی نابێت، ده‌بێت یاریزانه‌كان به دوای پاسی مسۆگه‌ر دابگه‌ڕێن و به خێرای تۆپ له‌ه‌ده‌ست نه‌ده‌نه‌وه، وه پێویسته زیاتر له باڵه‌كان یاری بكه‌ن، تا كاری گۆڵكردینان ئاسان بێت، وه سوود له تۆپه جێگیره‌كان ببین، ته‌نها 2 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی پازده‌یه‌م و ناوچه‌ی سوور دێن.
زه‌رد پۆشه‌كانی هه‌ولێر، له دۆخێكی باشتردان، به‌راورد به برایه‌تی، چونكه گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له خوله‌كه تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش فشاری هانده‌رانی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان كه‌م كرده‌وه، كه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو زیاتر به ئاسووده‌ی یاری بكه‌ن، عه‌بدولمنعیمی هێرشبه‌ری تیپه‌كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی مه‌ترسسیه‌كانی هه‌ولێره، به‌هۆی خێرای و لێدانی سه‌ری به‌هێزی، هه‌ولێر به 4 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
سیروانی نوێ و ده‌ربه‌ندیخان چاویان له پێشه‌نگه
سیروانی نوێ، له یاریگه‌ی خۆی میوانداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، رزگار عه‌لی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت له‌م یارییه بیباته‌وه و پێشه‌نگ وه‌ربگرێت، چاویشی له شكستی نه‌یاره‌كانیه‌تی، سیروان به‌هۆی بوونی چه‌ند یاریزانێك یه‌كێكه له ركابه‌ر به‌هێزه‌كانی ئه‌م وه‌زری خوله‌كه، به تایبه‌تی شادومان سه‌باح، كه چه‌كێكی كاریگه‌ری جێبه‌جێكردنی تۆپه جێگیره‌كانه، هه‌مزه‌عه‌باسی به‌رگری باڵی چه‌پیشی خاڵێكی دیكه‌ی به‌هێزی تیپه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی په‌یام ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ر، كه له گۆڵكردنا لێهاتووه، گوێڕایه‌لی یاریزانه‌كان و پابه‌ندبوونیان، له كاتی یاریی به ئه‌ركه‌كانی راهێنه‌ر، هێنده‌ی دیكه هێزی به تیپه‌كه به‌خشیوه، به 9 خاڵ له پله‌ی دووه‌من.
ده‌ربه‌ندیخان، ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له یاری یه‌كه‌م توانی بیباته‌وه، دواتر دوو یاری نه‌یتوانی بیباته‌وه، تا گه‌ڕی رابردوو له هه‌ڵۆی برده‌وه، بۆیه چاوی له‌ویه به ئه‌نجامێكی باش له یاریگه‌ی سیروان بێته ده‌ره‌وه، شین پۆشه‌كه‌ی ده‌ربه‌ند بۆ ئه‌م یارییه، پشت به به‌رگریه‌كی به‌هێز و هێرشی پێچه‌وانه و تۆپی جێگیر ده‌به‌ستێ تا سیروانێ نوێ شۆك بكات، به بردنه‌وه‌شی ره‌نگه پێشه‌نگی یانه‌كان وه‌ربگرێت، به 7 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
سۆران میوانداری ركابه‌ر كۆنه‌كه‌ی ده‌كات
سۆران له یاریگه‌ی خۆی میوانداری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، سۆران دوای بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م یاریی له یاریگه‌ی خۆی رێگای بردنه‌وه‌ی ونكردووه، ئه‌نجامه‌كانی باش نین، گه‌ڕی رابردووش تووشی شكست هات، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی چه‌مچه‌ماڵی ركابه‌ری سه‌رده‌می ریزی پله یه‌كه‌كان هه‌ڵسێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی ئاسان نییه، چونكه تیپه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر له‌دۆخێكی باشدان، 5 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێن.
چه‌مچه‌ماڵ، له دۆخێكی باش دایه، چونكه گه‌ڕی رابردوو گرێكوێره‌ی بردنه‌وه‌یان كرده‌وه و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له خوله‌كه تۆماركرد، به‌هۆی گۆڕانی زۆری چه‌مچه‌ماڵیه‌ه‌كان له پێكهاته‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر پێویسیتان به كاته تا باشتر ده‌ربكه‌ون، ئه‌مرۆش چاویان له بردنه‌ویه، به 5 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م دێن و به جیاوازی گۆڵ له پێش سۆرانه‌وه‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت له نزیكترین ركابه‌ری خۆی دووربكه‌وێته‌وه.