فڕین

خولیا حسێن

ژنه‌كه‌ زوو زوو
ئه‌نگوستیله‌ی
هاوسه‌رگیریه‌كه‌یانی ده‌گۆری
له‌ زیوی سپی
بۆ زیوی خۆڵه‌میشی
له‌ زێڕی زه‌رد
بۆ زێڕی سپی
له‌ قاشی ئه‌ڵماسی ناسك و
بچكۆلانه‌
بۆ نه‌قیمی سووری
زبرو زه‌به‌لاح
دواجار
تازه‌ترین
ئه‌نگوستیله‌ ئه‌ڵماسه‌ نه‌قێم زله‌كه‌ی
له‌ژیر سه‌رینه‌ به‌ فرمێسك
خوساوه‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و
سواری سه‌رباڵی
خه‌یاڵه‌كانی
خۆشبه‌ختی بوو و
به‌رز
به‌رز
فڕی،
ژنه‌كه‌.

ھەواڵی زیاتر