شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

نووسەرێكی ئاكەپە: ئاكەپە مووزیكی كوردی لە توركیا ئازاد كرد

نووسەرێكی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)، رەخنە لە پارتەكەی دەگرێت و دەڵێت بۆچی كۆنسێرتی گۆرانیبێژان قەدەغە دەكرێت. نموونەش بە مووزیكی كوردی دەهێنێتەوە، كە ئاكەپە توانی لەنگەر لە بەردەم مووزیكی كوردی هەڵگرێت، ئیتر بۆچی ئێستا رێگە لە كۆنسێرت و فێستیڤاڵ دەگرن.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری سەر بە ئاكەپە و نزیك لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، دەڵێت ئاكەپە لە هەوڵێكی دڵسۆزانەدایە تا پەیوەندی لەگەڵ گەنجدا دروست بكات، بەڵام هەندێك كەس ئەو هەوڵە تێكدەدەن.

سەلڤی بۆ رۆژنامەی (حوڕیەتی) توركیا نووسیویەتی: ”با نموونەیەك بهێنمەوە، گۆرانبێژ گوڵشەن، گوتەی زۆر نەشیاوی بە مامۆستای ئایینی گوت، مامۆستای ئایینی كەسانی بەشەرەفن، بەڵام گوڵشەن داوای لێبوردنی كرد، كەچی هەر دەستگیر كرا، پاشان ئەو كاردانەوەیەی لەلایەن رای گشتییەوە هات، زیان بوو لە ئاكەپە، تەنانەت میدیاكانی 

ئەورووپا بڵاویان كردەوە، كە مادۆنای توركیا دەستگیر كراوە“.

ئەو نووسەرە نموونە بە مووزیكی كوردی دەهێنیتەوە، كە لە سەردەمی ئاكەپەدا رێگە درا مووزیكی كوردی لێ بدرێت و قەدەغەی لەسەر هەڵبگیرێت، پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا دەبێت وا یادی ئاكەپە بكرێتەوە كە مووزیكی لە توركیا قەدەغە كردووە.