رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مانچسته‌ر سیتی پلانێكی تۆكمه‌ی له‌باره‌ی هالانده‌وه داناوه
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، پلان داده‌ڕێژێ، كه كه ئیرلینگ هالاند بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه، كه هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆنده‌وه چووه ریزه‌كانی ئه‌و یانه ئینگلیزییه.
ئه‌و یاریزانه لاوه نه‌رویژییه، له ماوه‌ی ته‌نیا 11 یاریدا، 17 گۆڵی له یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی له هه‌موو پاڵه‌وانیتییه جیاوازه‌كاندا تۆمار كردووه و سێ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ئه‌و كار و به‌هره و گۆڵانه‌ی، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی سپۆرت بێڵد، مانچسته‌ر سیتی، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ كاتێكی زۆر درێژ بكاته‌وه، له كاتێكدا ته‌نیا سێ مانگه و به‌رانبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی ستیزنسهوه كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێكی مێدیاكان سه‌ره‌تا وایان باس كرد، بۆنده‌كه‌ی ده‌گاته 70 یان 75 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی مان سیتی، گه‌ره‌كیه‌تی بۆندی ئیرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 22 ساڵان تا هاوینی 2027 نوێ بكاته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌و گرێبه‌سته‌دا، مووچه‌ی هه‌فتانه‌شی زیاد بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مان سیتی ڕێگه له‌به‌رده‌م ئه‌و یاریزانه‌دا دابخات بۆ داهاتوو گه‌ر بیه‌وێ بچێته هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه.
له نێو گرێبه‌ستی هالاند له‌گه‌ڵ مان سیتیدا، مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ده‌گاته 150 ملیۆن یۆرۆ و تا هاوینی ساڵی 2024ـیشه، به‌ڵام یانه ئینگلیزییه‌كه دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی هالاند، ده‌یه‌وێ بۆنده‌كه‌ی زۆر زیاتر درێژ بكاته‌وه.
دوا زانیاری له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كورتواوه ئاشكرا ده‌كرێ
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئاشكرای كرد كه پێكانی گۆڵپارێزه‌كه‌یان مه‌ترسیداره و هۆكاری به‌شداریپێنه‌كردنی ئیدین هازاردیشی ئاشكرا كرد.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ناڕازییه له ئه‌نجامی یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی ئۆساسۆنا، كه له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا له نێو یاریگه‌ی خۆیان رووبه‌رووی ئه‌و یانه‌یه بوونه‌وه و یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 1-1 كۆتایی هات.
ئه‌نچیلۆتی گوتوویه‌تی: بیرم له‌وه كرده‌وه كه پشت به بنزیما نه‌به‌ستین له لێدانی سزا، به‌ڵام وه‌رزی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی دوو لێدانی سزای به‌رانبه‌ر ئۆساسۆنا له ده‌ست دا و گۆڵی به‌رانبه‌ر سیتی تۆمار كرد، ڕایهكهم گۆڕی، ئه‌و له لێدانه سزاكاندا باشترینه.
له‌باره‌ی كۆرتواوه ده‌ڵێ: پشكنینی تریشی بۆ ده‌كرێ و بزانین كه‌ی و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، هی ئه‌و پێكانی ماسوولكه‌یی نییه، به‌ڵكوو ده‌ماره و مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چۆن ده‌بێ.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی، پێكانی یاریزانانیهتی و پێشتریش ئیدین هازارد یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام تووشی پێكان ده‌بوو، ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و یاریزانه هه‌بوو.