لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافحە) و بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە توانرا دووتۆمەتبار بەناوەکانی (ا. م. ص) لەدایڪبووی ساڵی 2003 و (ئ. ح. ر ) لەدایکبووی ساڵی 2004 دەستگیربکرێن کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دەمانچەی بێ مۆڵەتیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشدرا، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر هەشت دەمانچە تورکی بێ مۆڵەت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15ـی چەك راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.