پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجلینا جوولیلەناکاو گەیشتە پاکستان

عەبدولقەهار هەولێری – هۆڵەندا

ئەنجلینا جوولی خانمە ئەکتەری ئەمریکی سەردانێکی لەناکاوی کرد بۆ پارێزگای سند لە باشووری پاکستان.

بەپێی ئامارەکانی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، سەردانەکەی جولی بۆ پشتیوانی لەو کەسانە بووە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی بێماڵوحاڵ کردووە. لە کاتێکدا شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان بۆ بەشداریکردن لە ٧٧ـەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە کە تێیدا وتارێک پێشکەش دەکات تیشکی خستنە سەر ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا بە وڵاتی تازە پێگەیشتووی جیهان
دەیگەیەنێت.
هیچ لێدوانێک لەلایەن حکوومەتەوە لەبارەی سەردانەکەی جوولی بۆ دادۆ بڵاو نەکراوەتەوە، کە ناوچەیەک کە لافاو ئاوی تێدا پیس کردووە و لە مانگی تەمووزەوە نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.
شایانی باسە لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە پاکستان تووشی زنجیرەیەک لافاو بووە کە زیاتر لە هەزار و ٥٥٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان هەزار ماڵ وێران بوونە، تیمە پزیشکییەکانیش بە زەحمەت کار دەکەن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لەنێو ئەو کەسانەی کە لە مردن ڕزگاریان بووە.