پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دوو تیرۆریستی داعش دەستگیركران 

شانەی راگەیاندنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركووك راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا كە هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە ناوچەكانی سەلام و داقووق سەربە پارێزگای كەركووك، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە.
راشیگەیاندووە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
باسی لەوەش كردووە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.