لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا ‌ 

هاتووچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای (کەلار- خانەقین) شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل گیانی لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: لە ئاکامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و کیا بینگۆ بارهەڵگر، لەسەر رێگەی کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 

هاتووچۆی  گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ماتۆڕسکیلەکە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆشتووە و کیاکە بە پێچەوانەوە لە نزیک ساڵح ئاغا پێکیانداداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی (2005)ە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

ھەواڵی زیاتر