دوو شاندی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەولێرن 

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی١٠ی ٢٠٢٢ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەولێر کۆ دەبنەوە کە شاندەکانی عێراق ئێوارەی دوێنی گەیشتنە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکان, ئیوارەی دوێنی دووشەممە دوو شاندی سەربازیی عێراق گەیشتنە هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆ دەبنەوە.

شاندی یەکەم بە سەرۆکایەتیی فەریق ڕوکن قەیس خەلەف، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان گەیشتە هەولێر و شاندی دووەمیش بە سەرۆکایەتیی محەمەد ساحب ئەلدەڕاجی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگی و جەلال عەباس حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە جەنگییەکان هاتوون.

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆ بکەن.

ھەواڵی زیاتر