نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی کرد و لە دیدارێکدا باسی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە نابێ عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێکان.
رۆژی دووشەممە 03-10-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە “پێويسته رێز له سهروهريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى يهكلاكردنهوهى ناكۆكييه ههرێمييهكان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.”
لە سەرەتای ئەم مانگە، خۆپێشاندەرانی تشرینی لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کردەوە. لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو رووداوانە کرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان لەوە كرده‌وه كه پێویستە خوێن و گيانى هاووڵاتييان و خۆپێشانده‌ران له هه‌موو عێراق بپارێزرێت، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات.
مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه پێويسته رێز له سهروهريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى يهكلاكردنهوهى ناكۆكييه ههرێمييهكان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.