لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئێستا کار بۆ فراوانکردن و قیرکردنى ڕێگەى نێوان ناحیەى سکتان لە قەزاى کۆیە و ناحیەى هیرانى قەزاى شەقڵاوە دەستى پێ کردووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سکتان بە سەرچاوەیەکی راگەیاند: “ئەو پڕۆژەیە کە بریتییە لە بڕین و فراوانکردن و نۆژەنکردنەوە و قیرکردن لە ڕێگەى هیزپەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە هیران کە درێژەیەکەى 20 کیلۆمەترە”.
گوتیشى: “پڕۆژەکە بڕى یەک ملیار و 445 ملیۆن دینارى بۆ تەرخان کراوە و ماوەى تەواوبوونیشى 300 ڕۆژە”.
باسى لەوەش کرد: “تەواوبوونى ئەو ڕێگەیە وێڕاى کەمبوونەوەى گرفتەکانى هاتوچۆ، لەڕووى بازرگانى و گەشتیارییشەوە سوودێکى زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت”.