یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له چه‌ند یاریزانێكی رزگاری بێ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مووچه و بۆندیان گه‌وره‌یه، ئێسته‌ش ئاماده‌یه قوربانی بدا بۆ رزگاربوون له ئه‌نتوانی گریزمانی هێرشبه‌ری.
یانه‌ی به‌رشلۆنه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری بڕێك له مافه‌كانی بێ، بۆ رزگاربوون له یاریزانی فه‌ره‌نسی ئه‌نتوان گریزمان، كه ئێسته به شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی داوه، كه پێشتر خۆشی له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا بوو.
ماوه‌ی بۆنده خوازرهوهی گریزمان له هاوینی 2023 كۆتایی دی، هاوكات له بۆنده‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه باس كراوه كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌توانێ به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه به هه‌میشه‌یی بباته ریزه‌كانیه‌وه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه له‌وه ده‌ترسێ جارێكی تر ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی، به هۆی ئه‌و مووچه زۆره‌یه‌وه كه 21 ملیۆن یۆرۆیه و له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته‌ی یانه كاتهلۆنییهكهدا یه‌ك ناگرێته‌وه، كه له دۆخێكی سه‌خت و خراپی داراییدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید قسه بكا بۆ كڕینی گریزمان، له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه دادگه و خاڵ و به‌ندی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێ.
به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ پێش مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكا و ئاماده‌یه قوربانی بدا به‌وه‌ی به نیوه‌ی نرخهكیه بیفرۆشێ، به‌س له پێناو ئه‌وه‌ی گریزمان نه‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نایه‌وێ له دیاریكردنی چاره‌نووسی گریزماندا په‌له بكا، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كا بزانێ به‌رشلۆنه چ هه‌نگاوێك ده‌نێ تا به‌و پێیه كاری خۆی بكات.