پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ براژنم، خاتوو (مزەفەر مستەفابەگ) كە دەكاتە هاوسەری نیهاد بارزانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.

هیوای شیفا و چاكبوونەوە بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و، لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی ڕێوشوێنەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و، لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر