سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پرۆژەیەكدا، راهێنان بە كوڕان و كچانی كورد دەكات

بە پێی راگەیەنراوێك كە لەلایەن سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە كە بۆ ماوەی دوو مانگی داهاتوو، 20 كچ و كوڕی گەنج ڕاهێنانیان پێ دەكرێت لە بوارەكانی لێهاتوویی سەركردایەتی و دەستپێشخەری كار و بەڕێوەبردنی دارایی و بایەخدان بە لایەنی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتیی بزنس،هەروەها بەشداربووان سوود لە دانیشتنەكانی یەكسانی جێندەری و نەهێشتنی توندوتیژیی جێندەری و مافی و تەندروستیی وەردەگرن.

هاوڕی جەبار حەمەد، جێگری بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان: “خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان. پڕۆژەكە یارمەتی گەنجان دەدات كە توانای دامەزراندن و لێهاتوویی كاری زۆر پێویست بەدەست بهێنن، بە تیشك خستنەسەر یەكسانی جێندەری و خزمەتكردنی كۆمەڵگاكانیان. هیوادارین پڕۆژەكە لە ناوەندەكانی دیكەی گەنجان بەردەوام بن لە سەرتاسەری وڵات بۆ گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی ئەو گەنجانەی كە دەتوانن گۆڕانكاری دروست بكەن”.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە بۆ پشتگیری كردنی پڕۆژەی دەستپێشخەری كار و تواناسازی گەنجان، سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان بڕە پارەیەك دابین دەكات بۆ چەند پڕۆژەیەك كە كاریگەری كۆمەڵایەتیی بەردەوام پیشان دەدات لەسەر كۆمەڵگە. هەروەها وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی قەرزی كورتخایەن پێشكەش بە بەشداربووان دەكات بۆ یارمەتیدانیان بۆ دەستپێكردنی پڕۆژە بچووكەكانیان لەسەر بنەمای پێوەری شیاویی دیاریكراو.

ھەواڵی زیاتر