به‌رشلۆنه‌ پێداگری له‌ ده‌ستخستنی بێرناردۆ سیلڤا ده‌كات

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جارێكی دیكه‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستخستنی یاریزانێك، كه‌ له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا شكستی هێنا له‌ ده‌ستخستنیدا.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، سووره‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و به‌ كارگێڕیی یانه‌كه‌ی وتووه‌ كه‌ هێشتا ئامانجێكی سه‌ره‌كییه‌تی بۆ ماوه گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ چاڤی به‌ دوای یاریزانێكی پێگه‌یشتووی هێڵێ ناوه‌ڕاستدا ده‌گه‌ڕێ، كه‌ شێوازێكی باشی یاریكردنی هه‌بێ و توانای هه‌بێ جێگۆڕكێی نێو یاریگه‌ به‌ باشی بكات و زیاده‌یه‌كی باشی بۆ یانه‌كه‌ پێ بێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ چاڤی پێی وایه‌ ئاستی به‌رشلۆنه‌ له‌ وه‌رزی ڕابردوو داكشا، ئه‌وه‌ش دوای پێكانی پێدری له‌ یارییان به‌رانبه‌ر  یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت، بۆیه‌ ده‌یه‌وێ به‌ ده‌ستخستنی سێلڤا، ئه‌و كێشانه‌ی وه‌رزی ڕابردوو و ئاریشه‌ی نه‌بوونی یاریزانی جێگره‌وه‌ی نه‌بێت.

رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كه‌، باسی ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌ رووی به‌رگرییه‌وه‌ زۆر باش بووه‌، هه‌روه‌ها بۆندی له‌گه‌ڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكیش واژۆ كردووه‌، كه‌ شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ گۆڵكردندا هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ یارییه‌ گه‌وره‌ و گرانه‌كان، چاڤی ده‌رك به‌وه‌ ده‌كا پێویستی به‌ یاریزانێكی هێڵێ ناوه‌ندی وه‌ك پێدرییه‌.

به‌رشلۆنه‌ پێوستی به‌ فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكێتی بۆ ده‌ستخستنی بڕه‌پاره‌ی پێویست تا بتوانێ بۆندی سێلڤای پێ ته‌واو بكا، كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌كا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانانه‌.

ھەواڵی زیاتر