عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ناوی (به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی عێراقه‌وه رادەگەیەندرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2022، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئه‌لرافیده‌ین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ناوی (به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی عێراقه‌وه رادەگەیەندرێت به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌ربازكردنی وڵات له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
ناوبراو باسی له كاندیدكردنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه كرد كه بڕیاریانداوه به‌شداری له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه بڕیاریانداوه بێنه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا له‌باره‌ی كاندیدكردنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوڕان و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سوودانی نییه. ده‌شڵێت: ره‌وتی سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی سوودانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه بیستوومانه له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ، ته‌نها له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه بووه و تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی رووبه‌ڕوو قسه‌مان له‌باره‌ی كێشه‌كانی عێراق و كاندیدكردنی سوودانی نه‌كردووه.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه راشیگه‌یاند: ره‌وتی سه‌در هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراق، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ره‌وتی سه‌در به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكات. گوتیشی: په‌یوه‌ندی نێوان من و سه‌در برایانه‌یه، دایكم سه‌درییه و هه‌موو كاتێك دڵمان بۆ ره‌وته‌كه كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو هاوپهیمانێتییهكهماندا، هه‌ر چه‌نده چه‌ندین جار داوای گفتوگۆمان له ره‌وتی سه‌در كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی داواكارییهكهمانی نه‌داوه‌ته‌وه. راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چوونی من بۆ حه‌نانه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عێراق، ئاماده‌م هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه بچمه نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆببمه‌وه.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته قسه‌یكرد و رایگه‌یاند: ئێمه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حهلبووسیمان قبوڵ نییه، چونكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو دۆخی ئێستای عێراق چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكۆ خراپتری ده‌كات، بۆیه پێویسته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام ببن. ده‌شڵێت: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای رووادوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئێمه هاتینه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئهنجامدبرێن و هه‌مان كێشه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه، پێویسته حكومه‌تێك پێكبهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌نجام بدات و ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبده‌ین.
عه‌ممار حه‌كیم هه‌روه‌ها سوپاسی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كرد و رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی توانی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێبكات و ڕۆڵێكی ئه‌رێنی ببینێت له سه‌قامگیركردنی دۆخی عێراق تا راده‌یه‌ك و رێگه گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.