چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ریفراندۆمه‌كه‌مان ره‌واو گرنگه‌


فازڵ میرانى*
ناڵێم له‌وه‌ بێئاگام كه‌ بۆ بارى رووداى ریفراندۆم خرایه‌ ئه‌ستۆى سه‌رۆك مسعود بارزانى كه‌ ویست و خواستى میلله‌ته‌كه‌ى ته‌رجەمه‌كرد له‌ جاڕدانى پیاده‌كردنى مافى خۆى كه‌ نه‌ شه‌رع و نه‌ یاساو ونه‌ نه‌ریتیش حه‌رامى نه‌كردوون، به‌ڵكو من و هى دیكه‌ش به‌ئاگان له‌و هه‌ڵوێسته‌ جیاوازانه‌ى كه‌ له‌كاتى رووداوه‌كه‌و به‌ر له‌وه‌و دواى ئه‌وه‌ش به‌دیكران، ئه‌ویش چوار جۆر بوون:
هاوڕاو هاوسۆز، نارازى و بێلایه‌ن، هه‌روه‌ها دوو هه‌ڵویستى ناوخۆى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش هه‌بوون:
هه‌ڵوێستێك كه‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌ ریفراندۆمى كوردستان گه‌یشتبو و ئه‌وى دیكه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست خۆى به‌هه‌ڵه‌ لێى تێگه‌یاندبوو و ئه‌وانى دیكه‌یشى به‌هه‌ڵه‌ تێده‌گه‌یاند.
به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێستانه‌ به‌شداریمان له‌ ریفراندۆم كردو ده‌نگمان به‌ (به‌ڵێ)دا.
ئه‌وانەى‌ دیكه‌ پێویستیان به‌ ئه‌وه‌ نییه‌ ئامۆژگارى بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچن ته‌ماشاى فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى بكه‌ن و به‌دواى وشه‌ى (إستفتاء)دا بگه‌ڕێن و وه‌زن و سه‌رفى بزانن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ یادى ریفراندۆم كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر یاده‌كه‌دا تێپه‌ڕى، ده‌بێ له‌ ماف و غه‌یره‌ ماف ورد بینه‌وه‌و بابه‌ته‌كه‌ له‌ لایه‌نى مرۆڤییه‌وه‌ دیراسه‌ت بكرێت پێش ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌نى سیاسى و كردار ره‌خنه‌ى لێ بگیرێ.
ئێمه‌ له‌ كوردستان و له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان له‌رابوردوو و ئێستاو له‌داهاتووش رژدین له‌سه‌ر گرنگى دیالۆگ و گفت و گۆو كاریگه‌رى بوونى په‌یوه‌ندى باوه‌ڕ به‌یه‌كبوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌شێكن له‌ دروستكردنى ئه‌و واقیعه‌ى كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان تیایدا ده‌ژیاو، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان به‌ مافى خۆى بگات له دروستكردنى قه‌واره‌ى خۆى، به‌ڵام پارتیمان به‌درێژایى ته‌مه‌نى پارتێك بووه‌ له‌غه‌مى ئارامى و ئاساییش و سه‌روه‌رى وڵاتى عیراق بووه‌، به‌ڵام ئه‌م وڵاته‌ تووشى خیانه‌ت هاتووه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى پێشووییه‌وه كه‌ دواى شمووله‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ خستییه‌ نێو جه‌نگ و ئاڵۆزى و پشێویه‌كه‌وه‌ كه‌ وایكرد ببێته‌ ئامانجێكى ده‌ولى بۆ ئابلووقه‌و گه‌مارۆدان و جێگاى بێباوه‌ڕى. بۆیه‌ چه‌ندین حیزب و بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و عه‌قیده‌یى سه‌ریانهه‌ڵدا كه‌ گوزارشتى له‌ هه‌مه‌جۆریى بیرو فیكرى میلله‌تانى عیراق ده‌كرد‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى رژێمه‌كانى پێشوو بكات. به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ره‌ڕاى په‌رۆشیمان ره‌زامه‌ندى هیچ لایه‌كمان وه‌رنه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌ شۆڕشگێرو ملكه‌چى هاوكێشه‌ى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ نه‌بووین كه‌ به‌سه‌ر بوونماندا تێپه‌ڕێت و گوێمان پێنه‌دات به‌ هه‌ندمان نه‌زانێت.
ده‌گه‌ڕێمه‌ سه‌ر یادى ریفراندۆم كه‌ چه‌ندین كرداربه‌دوایدا هات كه‌ نامۆنه‌بوو به‌ بیرى ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تى پێشوو و دیارترینیان ئه‌و ئابلووقه‌یه‌ بوو كه‌ بڕیارده‌ره‌كانیى ویستیان دوو چۆله‌كه‌ به‌به‌ردێك بپێكن، یه‌كه‌میان هه‌نارده‌كردنى قه‌یرانى ناوخۆى خۆیان و وه‌كوو به‌هێز خۆیان نمایش بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابى بژێوى به‌شێك له‌ هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ش بێت كه‌ نه‌یانتوانى و سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له‌ دروستكردنى متمانه‌ له‌ نێوان خۆیان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كه‌ ئه‌وان حكومه‌تێكى سته‌مكارنین به‌هۆى عه‌قلییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى حوكمڕانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (دانمان به‌خۆمان گرت و ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌مان پێچدا) هه‌ر وه‌كوو عه‌لى ره‌زاو ره‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت و، میلله‌ت و حیزبه‌كه‌مانیش ئارامى به‌خۆوه‌گرت سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارقورسییه‌ى كه‌ لێى راهاتووین له‌لایه‌ن ئه‌و برایه‌نه‌ خرایه‌ سه‌رمان كه‌ هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان بوون و ره‌خنه‌یان له‌و رژێمه‌ ده‌گرت و پرۆتستۆیان ده‌كرد كه‌ مافه‌كانمانیانى لێ زه‌وتكردبوو.
ریفراندۆم جیابوونه‌وه‌ نه‌بوو، چونكه‌ ئێمه‌ جیانه‌بووینه‌وه‌، به‌ڵگو ده‌نگمان به‌ ئاره‌زووماندا بۆ سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌گه‌ ئێمه‌ جیابوونه‌وه‌مان بویستبایه‌، ئه‌وه‌ قسه‌و كردارمان جیابوو له‌ قسه‌و كردارى ریفراندۆم كه‌ ده‌ره‌نجامه‌چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى (به‌ڵێ) هێنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینیمان نه‌كرد كه‌ لایه‌نى ناوخۆـ كه‌ مه‌به‌سته‌ـ به‌سیاسه‌تى خۆیدا بچێته‌وه‌، ئه‌و سیاسه‌ته‌ى هه‌نگاوى چوون به‌ره‌و ریفراندۆمى خێراتركرد.
سه‌رۆك بارزانى له‌دواى ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌ دوورو درێژه‌ى و وره ‌به‌رزییه‌ى به‌ شێوه‌یێكى روون و راشكاوانه‌ سه‌ره‌ده‌رى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كردو هیچى لێ نه‌شاردنه‌وه‌ و زۆر به‌ ئاشكرا هه‌روه‌كوو خۆى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى بوار به‌ سه‌رجه‌م میلله‌تى خۆى و هێزه‌ سیاسییه‌كان بدات تاكو هه‌ڵوێستى كردارى و گوفتارى خۆیان یه‌كلاكه‌نه‌وه‌ و میلله‌ته‌كه‌شمان له‌ سات و ئانى راستى ئاگادارى هه‌ڵوێسته‌كان بوو دیتنى.
ریفراندۆم تاوانێك نییه‌و، بۆ حكومه‌ت و خزمه‌تكاره‌كانیشى نییه‌ رۆڵى دادوه‌رو قازى ببینن و توومه‌ت بخه‌نه‌ پاڵ گه‌لێك یان حیزبێك و حكومه‌تێك و په‌ڕله‌مانێك له‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسێك كه‌ به‌ تاوان هه‌ژمار نه‌كراوه‌.
له‌ هه‌ڵوێستى وڵاتانى هه‌رێمى تێده‌گه‌ین كه‌ نیگه‌ران بوون به‌ به‌شدارى ئاپۆڕاى میلله‌ته‌كه‌مان له‌ ریفراندۆم، چونكه‌ ئه‌وان هه‌ست به‌ برینى دابه‌شكردنى میلله‌ت و خاكى كورد ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نێو خۆیان دابه‌شكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووینه‌ كه‌ باسمان له‌ تایبه‌تمه‌ندى هه‌ر پارچه‌یێك و خه‌باتى كردووه‌و گوتوومانه‌ ده‌بێ خه‌باتێكى پاك بێت و شه‌رمه‌زارى به‌دواوه‌ نه‌بێت وه‌كوو توندو تیژى و تیرۆرو به‌كرێیى و هه‌روه‌ها نابێ ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌وه‌ به‌كار بێنێ له‌ ژێر په‌رده‌ى شه‌رعیه‌ه‌ت و ره‌وایى.
ئه‌وه‌ى مایه‌ى هزركردنه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ى نێوان تێگه‌ییشتنه‌ له‌ مافه‌كان، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه‌ بۆ ژماره‌ى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان و بێ ده‌رامه‌ت و نه‌داره‌كان زیادیكردووه‌ له‌ ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تگه‌لێكى بێ پلان و جیا له‌و واقیعه‌ى كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رفتارى سیاسه‌تمه‌دارو ده‌سته‌ڵاتداره‌كان كه‌ ببێته‌ مایه‌ى ئه‌م واقیعه‌ به‌ ئازارو مه‌ینه‌تییه‌ كه‌ زۆربه‌ى عیراقییه‌كان تیاى كه‌وتوون و تیایدا ده‌ژین، ئاخۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ میلله‌تێكى دیكه‌دا چۆن بن؟.
ئێمه‌ پێش ریفراندۆم و له‌كاتیداو دواى ریفراندۆمیش هه‌ڵوێسته‌كانمان خوێندبۆوه‌و ده‌مانخوێنده‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ نه‌چوبووین ده‌رهه‌ق ئه‌‌وانى دیكه‌.
ئێمه‌ شانازهى به‌ سه‌ركردایه‌تى خۆمان و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشى ده‌كه‌ین و یادى ده‌كه‌ینه‌وه‌.
هه‌موو هیوامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیرو فیكرى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن، فراوانترو گشتگیرتر ببێت و وڵات به‌ره‌و ئارامى ببه‌ن، نه‌ك‌ نه‌هامه‌تى.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیموكراتى كوردستان