لە ئێستادا تۆپخانەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی ناو سنووری كوێستانەكانی دەڤەری سیدەكان بۆردوومان دەكەن.
بەیانی ئەمڕۆش سێشەممە، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان، سنووری گوندی مێرگە لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆردوومان كرا و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، تەنها زیانی بە ڕووبەرێكی كەمی ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە.
ماوەی دوو ڕۆژە سنوورەكان لەلایەن ئێرانەوە بە بیانوی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران بۆردوومان دەكرێن.
previous post
next post