ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2020 ده‌درێ

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ده‌نگۆى ڕاگرتنى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى 2020ى ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/9/2022، فازڵ حاجی، گوتەبێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “دوو ڕۆژە لە هەندێک سایت و پەیجی نافەرمی هەواڵێک لەسەر زاری لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمى كوردستان بڵاو کراوەتەوە، گوایه‌ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 لە سەرەتای مانگی ئەیلوول ڕادەگیرێت، لە دوای بەدواداچونی ئێمە دەرکەوت ئەوهەواڵە بە هەڵە بڵاو کراوەتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 تاوه‌كوو ڕۆژی 1ى 11 دەتوانرێت داخڵى هەرێمى كوردستان بكرێت، وەکوو لە بڵاونامەی وەزارەتی ناوەخۆ هاتووه‌، هیچ گۆڕانکارییەکیشی بەسەردا نەهاتووه‌”.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و نرخى ئۆتۆمبێلى له‌ پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز كردبووه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر