ریفراندۆم،وە‌رچە‌رخانی سە‌ردە‌میانە‌ی خە‌باتی سیاسیی گە‌لە‌كە‌مان

عارف ڕوشدی

ڕیفراندوم پرۆسەیەکی سیاسی یاسایی پیادەکراوە لە پێناوی بڕیاردان لە بارەی چارەنوسی ھەندێ پرسی ھەستیار، وەک پرسی :(مافی گەلێک، شێوازی بەرێوەبردن، سیستمی سیاسی، پەیوەندی گەلان و داڕشتنی دەستور ھتد ) . ڕیفراندۆم لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ولە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان مافێکی دانپێدانراوی رەوای گەلانە، پەنابردن بۆ ریفڕاندوم لە کاتێکدایە چارەسەرکردنی پرسێکی بنەڕەتی پەیوەندیدار بە ژیان و سەروەری گەڵێکەوە دەگاتە بنبەست بەتایبەتی لەو وڵاتانەی داگیرکراونیان بە زۆری زۆرداری خاک و گەلەکەی بە وڵاتێکی دیکەوە لێکێنراوە ھەر وە ک (کوردستان) ی خۆمان، لەوەتەی کوردستان بە زەبروزەنگ و بی ویژدانی سیاسی بە چەند وڵاتێکەوە لکێنراوە، گەلەکەی لە ژێر چەپۆکی چەوسێنەراندا ڕووبەڕووی جۆرەھا شێوازی چەوساندنەوە بووتەوە، تەنانەت لە وڵاتی عیراقدا کە بەپیی دەستوری ھەمیشەییەکەی (وڵاتێکی خاوەن سیستمی فیدڕاڵییە) پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەو ئاستەدا رێکبخرێنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام حکومڕانانی بەغدا لە ھەوڵی بێ وچاندان بۆ لەباربردنی سیستمی فیدرالی و دووبارەکردنەوەی (ناوەندێتی سەرکوتکەر)، دوای ھەوڵێکی زۆری سەرکردایەتیی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بە شێوازی ھەماھەنگی و گفتوگوی بنیاتنەرانە بەڵام بێ سودبوو، بۆیە بیر لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندوم کرایەوە وەک بنەمای چارەسەرو جێبەجیکردنی ئەرک و مافێکی دیموکراسی ڕەوای گەل، لەوەشدا مەبەست ئەوەبوو ببێتە دەرگایەک بۆ گفتوگوی لێبڕاوانە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەڕەچاوکردنی خواستی خەڵکی کوردستان کە خۆی لە دەرنجامی ڕیفراندومدا بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتیخوازانە دەخاتەروو. ریفڕاندۆم سەرەڕای ئەوەی مافی ڕەوای گەلەکەمان بوو، لە ھەمان کاتدا خاڵی وەرچەرخانی سەردەمیانەی کاروانی خەباتی سیاسی جەماوەری بزاڤی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستانە بەڕابەرایەتی رێبەری نیشتیمانی گەلەکەمان جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و بە پشتیوانی سەرجەم ھێزەسیاسییەکانی کوردستان، ڕیفڕاندوم دیکۆمێنتی یاسایی کودەنگی نیشتیمانخوازی گەلی کوردستانە
و رەتکردنەوەی ژێردەستی و خۆ چەماندنە.

ھەواڵی زیاتر