ئافرە‌تی كورد شانازی بە‌ دە‌نگدانە‌ پیرۆزە‌كە‌ی ڕیفڕاندۆم دە‌كات

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

ئافرەتی کورد نیوەی کۆمەڵگەی کوردستانه و دایکی نیوەکەی تره، مێژووی ئافرەتی کورد وەك مێژووەکەی گەلێ پره له سەروەری و کۆڵنەدان، زۆربەی مافەکانیشی هەروەك زۆربەی خاکەکەی داگیرکراوه، مافەکانی له لای سیستەمی کۆمەڵگەیەک که سیستەمی پیاوسالاری زاڵە بەسەریدا داگیرکراوه و زۆربەی خاکەکەشی لەلایەن حکومەته فاشیسته جیاجیاکان له هه ر چوار پارچه ی کوردستان داگیر کراوه. ئه گه ر چاوێك به داگیرکه رانی ده وروبه ر بخشێنین ده بینن هیچ له م داگیرکه رانه مافی گه لی کورد به گشتی و مافی ئافره ت به تایبه تی نه پاراستووه، به ڵکو پێشلکاریش ده کرێ به مافه کانی ئافره ت.
خۆشبه ختانه ئافرهتی کورد له باشوری کوردستان به شداری به رچاوی هه بووه و هه یه له خه باتی ئازادیخوازی گه لی کورد که سه دان ساڵه سه ربه خۆیی کوردستان خه ونی گه لی کورده، له راپرسی (ڕیفڕاندۆم) ی ٢٥ ئه یلولی ٢٠١٧ که ده رئه نجامه كه ی زیاترله ٩٢ ٪ی کوردستانیان به به ڵێ بۆ سه ربه خۆیی کوردستان ده نگیاندا، رێژه ی ده نگده رانی ئافره ت رێژه یه کی به رچاو بوو، ئافره ت هه موو کات خه باتی کردوه و ده كات بۆ خودی خۆیی و بۆ نه ته وه که ی، خه باتی بۆ بریاری چاره نوسی گه لی کورده تا ئه و چاره نووسه له ده ست گه ل بێت نه ك بێ ویستی گه ل چاره نووس به سه ریان بچه سپێنرێ و ده مکووت بکرێن.
بێگومان ره وه ندی کورد له تاراوگه که هیچ کاتێک له گه له کە‌ی ونیشتمانی دانه براوه زۆر به په رۆشه وه ده نگی بۆ به ڵێ بۆ سه ربه خۆیی کوردستان بوو، له زۆربه ی زۆری وڵاتانی ئه وروپا به گردبوونه وه و هاتنه سه رشه قام خۆشی وشادی خۆیان بۆ رێفراندۆم ده ربری و جه ختیان ده کرد که ڕیفڕاندۆم مافێکی رهوایه به تایبه تی بۆ گه لێکی دابه شکراو، ئه و ه ی جێگای شانازیه که له م وڵاتانه ش رێژه ی ئافره ت به رچاو بوو له به شداری ئافره تی کورد شانازی به ده نگدانه پیرۆزه كه ی ڕیفڕاندۆم ده
کاریگەری ئافرەتان لە سەرخستنی ڕیفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان كات.

ھەواڵی زیاتر