له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون و چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، کێشەی کەمی پێشینەی مانگانە و گواستنەوەی هەژماری لیواكان له هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان لەسه‌ر تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا رێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵشتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه دووپاتكرده‌وه.