کتێبی گوتاره تهمهندرێژهكان، نووسراوی (د. مه‌غدید سه‌پان)، له كۆمه‌ڵه وتارێكی هه‌مه‌جۆری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هزری و ڕۆژنامه‌وانی پێك هاتووه.
وتاره‌كان پوخت و كورتن و نووسه‌ر هه‌وڵی داوه به زمانێكی ڕۆژنامه‌وانیانه‌ی جوان، له به‌شێكی زۆری ئه‌و گرفت و دیاردانه بدوێت، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ن. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، چه‌ند وتارێكی نێو كتێبه‌كه‌ی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بواری ڕۆژنامه‌وانی تەرخان کردووە، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم دكتۆر خۆیشی پسپۆڕی ئه‌كادیمیانه‌ی ئه‌و بواره‌یه. وتاره‌كان زانیاریی ورد و باشیان له بواری ڕۆژنامه‌وانی و ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی تێدایه و كۆمه‌كێكی باشی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كا، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری كتێب بن!
من ڕۆژنامه‌نووس نیم، به‌ڵام وه‌ک خوێنه‌رێك، به پێویستم زانی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له ئاست ناوه‌رۆكی ئه‌و وتارانه‌ی نێو كتێبه‌كه بكه‌ین، كه دەربارهی كایه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی له نێو ئێمه‌دا نووسراون، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا به‌شێكی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه، ڕه‌چاوی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی له كاتی كاركردندا ده‌كه‌ن یاخود نا؟ بێگومان به‌شێكی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه كاری ڕۆژنامه‌نووسی ته‌نها وه‌ک خولیای كه‌سی و پیشه‌یی ده‌بینن و ناتوانن به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه، به ڕه‌چاوكردنی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌نووسیانه كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی كاری ڕۆژنامه‌نووسیان هه‌بووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕۆژنامه‌نووس وا ده‌زانێت ئه‌ركی یه‌كه‌مین و كۆتایینی، ته‌نها له ڕووماڵكردنی هه‌واڵ و زانیاری‌دا كورت ده‌بێته‌وه. له كاتێكدا كاری ڕۆژنامه‌نووسی، وه‌ك هه‌ر كارێكی دیكه‌ی ڕۆشنبیری، بنه‌ما و ڕێسای خۆی هه‌یه. نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا، ئاماژه به بوارێكی گرنگی كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كات كه ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕ و به‌شداری ڕۆژنامه‌نووسانه، له نێو واقیعی جه‌نگ و به‌رگرییه‌كان. نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆنامه‌نووسانی كورد، بوێر و ئازان و هاوشانی پێشمه‌رگه، به درێژایی شه‌ڕی تیرۆستانی داعش له سه‌نگه‌ردا بوون و ئه‌ركی نه‌ته‌وایەتیی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یاند، به‌ڵام ده‌بێ بزانین بوێری و نه‌ترسان بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی نێو شه‌ڕ و به‌ره‌كانی به‌رگری، دروست نییه، به‌ڵكو ده‌بێ ته‌كنیكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌رگری و خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن، چونكه كاره‌كه‌یان جیایه. به بڕوای نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووسانی نێو به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ده‌بێ چه‌ندین خولی خۆپارێزی، ڕووماڵكردن و، به‌رگرییان بۆ بكرێته‌وه، ئه‌وكات بنێردرێنه نێو به‌ره‌كانی شه‌ڕ. نابێ به‌بێ هیچ زانیارییه‌ک، هه‌بوونی هیچ جۆره شاره‌زایی و ئیتیكێك له‌م ڕووه‌وه، ڕۆژمانهنووسان ته‌نها له سۆنگه‌ی گیانێكی یاخی و قاره‌مانانه، به‌شداری له‌و ئه‌ركه‌دا بكه‌ن. گه‌رچی وه‌ک نووسه‌ر خۆیشی ده‌ڵێت ئه‌سته‌مه ڕه‌خنه له‌و ڕۆژنامه‌نووسه قاره‌مانانه بگری كه ده‌چنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێی ستانداردی كاری ڕۆژنامه‌وانی و پیشه‌ییبوون له دنیادا سه‌یری ئه‌و كاره بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌و ڕۆژمانهنووسانهی به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستن، نابێ به‌بێ زانیاریپێدران له‌لایه‌ن ده‌زگاكانیانه‌وه بنێردرێنه ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ڕی لێیه، به‌ڵكو ده‌بێ چه‌ندین خولیان بۆ بكرێته‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كی نێو به‌ره‌كانی شه‌ڕیش كه پێویسته بۆیان، هه‌یانبێت. تاكو به شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكیانه و پیشه‌ییانه، ڕووماڵی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن. مه‌رج نییه كاتێ ڕۆژنامه‌نووسێک، به‌بێ ترس، ژیانی خۆی ده‌خاتە مەترسییەوە، ئه‌وا گوزارشت له بوێری و ئازایه‌تی بكات، به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ گیانی پارێزراو بێت و بزانێت، ئه‌ركی ئه‌و جیایه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ نموونه له ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان. بێگومان ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی ئێمه‌ش له‌م ڕووه‌وه قوربانیی زۆریان داوه و گه‌لێكیان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئێمه، هاوسەنگەر له سه‌نگه‌ری به‌رگری له دژی تیرۆیستانی داعش شه‌هید کەوتن، به‌ڵام بۆ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌ركه‌كه جیایه و ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی نێو به‌ره‌كانی شه‌ڕ و گواستنه‌وه‌یان، ئه‌ركی سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌یه‌تی. تایبەتمهندییهكی دیكه، هه‌ر دەربارهی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه كه نووسه‌ر به گرنگی ده‌زانێت ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه، ڕاست و دروست بێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، جێی بڕوا و دیاریكراو بێت، چونكه ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژیین، هه‌واڵی درۆیینە و فه‌یک و چه‌واشه‌كارانه، ڕۆڵێكی نه‌رێنیانه‌ی خراپ له سه‌ر ژیان و بیركردنه‌وه و ده‌روونی هاوڵاتییان داده‌نێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش، متمانه‌ی هاوڵاتی به هه‌واڵ و كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌نووسان له‌ق ده‌كه‌ن، بۆیه ڕۆژنامه