لە دیوانی وەزارەت، دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سوپاسنامەی پێشکەشی سەرجەم ستافی یەکەمین فێستیڤاڵی کورتەفیلمی مۆبایل کرد.
لەو ڕێوەڕەسمەدا، کە ئەمینداری گشتی زانکۆکانی جیھان و بەرێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە ئامادەبوون، بریکاری وەزارەت ڕۆڵی گەنجە بەشداربووەکانی بەرز نرخاند و ھیوای سەرکەوتنی بۆخواستن و جەختیشی لەوە کردەوە، کە داھێنان لە سەرەتای ئاوا ڕۆشن و ڕاست دەست پێ دەکات و دەستخۆشیشی لە زانکۆی جیھان کرد، کە بەردەوام بایەخ بە کەلتوور و ھونەر و پەرەپێدانی تواناکان دەدات.