یانه‌ی به‌رشلۆنه، تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ده‌كا، كه دوو هاوین پێش ئێسته چووه ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، مێدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ مێسی له هاوینی دادێ بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشلۆنه، باسی ئه‌وه‌ی كردووه، یانه‌كه ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندیی نێوان خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه و مێسی ئاسایی بكرێته‌وه، كه به‌هۆی چوونی مێسی بۆ ئه‌و یانه‌یه، گرژی و ئاڵۆزیی تێكه‌وت، یان دروستتر بگوترێ به‌هۆی گرژی و ناخۆشیی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوانه‌وه، مێسی چووه پاریس سان جێرمان، به‌ڵام داوی ئه‌و رۆییشتنهی، ئه‌و بابه‌ته ئاشكرا كرا و مێسی خۆی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ماڵئاوایی، ئه‌و بابه‌ته‌ی ورووژاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێ، به‌رشلۆنه رایگه‌یاندووه، كه په‌یوه‌ندیی نێوان لاپۆرتا و مێسی، خه‌ریكه چاك ده‌كرێته‌وه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام هیچ دیدارێكی نزیك رووی نه‌داوه، نزیكانی لیۆ ره‌تیان كرده‌وه كه له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه مێسی و لاپۆرتا قسه‌یان كردبێت.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌رشلۆنه رازی بووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ یانه‌كه‌ی، گه‌ر به یاریزانیش نه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته باڵیۆزێ یانه كاته‌لۆنییه‌كه.
به‌رشلۆنه مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه مێسی رازی بێ كه مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه یانه‌كه، هه‌روه‌ها به بڕیاره‌كانی راهێنه‌ر له‌سه‌ر شێوازی یاریكردنی رازی بێت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه یانه‌كه مێسی به‌رز ده‌نرخێنێ، به‌ڵام نایه‌وێ ڕۆڵی یاریزانانی دیكه‌ی یانه‌كه و راهێنه‌ر كه‌م بكاته‌وه.
له‌و كاته‌ی بیه‌وێ مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه،به‌رشلۆنه پێویستی به‌وه‌یه زیاتر له 200 ملیۆن یۆرۆ له وه‌رزی دادێ له مووچه‌ی یاریزانانی كه‌م بكاته‌وه، چونكه ئه‌و داوایه‌كی مووچه‌یه‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه.
هێشتا چه‌ندان یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه مووچه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، وه‌كوو جێرارد پیكێ، جۆردی ئه‌لبا و فرینكی دی یۆنگ و مێفێس دێپای.
له‌سه‌ر ئاستی هونه‌رییش، به‌و شێوازه‌ی ئێسته‌ی به‌رشلۆنه، زه‌حمه‌ته بتوانێ وه‌كوو هێرشبه‌ری وه‌همی یاری بكا، له‌باری بوونی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكیدا، له كاتێكدا له باڵی ڕاست یاری ده‌كا و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی یاریگه له‌و كاته‌ی شێوازه‌كه‌یان بۆ 3-4-3 یان 4-2-3-1 بگۆڕن.