مەزهەر کەریم- سلێمانی
سەفەر ئەوبەری ئەندامی چڤات و دەستەی دامەزرینەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان و وتەبێژی ئێستایڕەوتی داهاتووی گەل، كە جولانەوەیەكی ناڕازیە بۆ “هەولێر” دەڵێت: ” دوژمانی كورد لەعێراقدا لەدەرفەتێك دەگەڕێن بۆ لەناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەشڵێت:” بە خزمەتكردنی هاووڵاتیان متمانەی هێزە سیاسیەكان و هێزێكی نیشتمانی و باشكرنی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان كورد ریسەكەیان لێدەکاتەوە خوری.
- كارەكانی ئێوە چیە لەئێستادا وەك بەرەی گەل؟
- ماوەی دوو ساڵە لەناو بزوتنەوەی گۆران هاتوینەتە دەرەوە، لە خانەقین تا دەگاتە دهۆك و زاخۆ لەسەرتاسەری كوردستان لوبیمان هەیەو بەشداری كایەی سیاسی دەكەین لە كوردستان”.
- بەبڕوای ئێوە گەر دۆخی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێت چی لێ چاوەڕوان دەكرێت؟
- گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەگەری كوشت و بڕو كاولكاری زیاتر ئەبێت، بەڵام لەشەڕ و ململانێی تایفی و مەزهەبیداو پێكدادانی چەكداری تەنیا عێراقیەكانن كە ڕاستەوخۆ زیانیان پێ دەگات ئەكرێ هەموو ئەوانی تر لەم شەڕە براوەبن تەنیا هاووڵاتیانی عێراقی بن كە زیانیان پێ ئەگات لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ناوخۆی عێراق تەنها كاریگەری هێزە عێراقیەكانی بەسەرەوە نیە، بەڵكو كاریگەری گەورەی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانن، هۆكاری سەرەكی ئەمەش بێ متمانەییە لەنێوان هێزە عێراقیەكان و قوڵبونەوەی جیاوازییەكانی نێوانیانەو دەستكەوت و بەرژەوەندی ئابوریش ئاگرەکەی خۆشتر کردووە.
- بۆچی هەندێك ڕاگەیاندنی كوردی بەهەمان شێوەی ڕاگەیاندنەكانی شۆڤێنستی عەرەبی بیر دەكەنەوە؟
- چەند هۆكارێكی هەیە یەكێك لەوانە كەس نایەوێ بەرپرسیاری دۆخە هەڵبگرێت هەوڵی چاك كردنی بدات بۆیە ئەیخاتە سەر شانی ئەوانی تر، وە موزایەدەكردنی سیاسی بەسەریەكا بۆ شەڕی دەنگ و كورسی ئێستا وای لێ هاتووە هەمووشتێ ببێتە یاری حەملەی هەڵبژاردن لەباتی ئەوەی یەك مانگ بانگەشە بكرێ بەدرێژایی چوار ساڵ وائەزانن لەناو حەملەی ئنتخاباتان بەبڕوای ئەوانە ئەبێ لەهەموشتێكا پێچەوانەی حكوومەت و دەسەڵات بیركەنەوە و بەوە دەنگ ئەهێنن ئیتر كار و هەڵوێستی سیاسی ئەوان ئەچێتە خزمەتی چ نەیارێكی كوردەوە گوێیان لێی نیە، بەرژەوەندیە نەتەوەییەكانمان كەیەك سەدەیە خەباتی بۆ ئەكەین ئەیكەنە قوربانی بۆ حیزبەكانی خۆیان”.
- حكوومەتی عێراق هەوڵدەدات ئەم قەوارەیەی ئێستای هەرێم لەناو ببات، پێویستە كورد بۆ رێگری لەمە چی بكات؟
- بێگومان ئەوانەی نەیاری كوردن لە حكوومەتی عێراق و هەموو شوێنێكی تری دنیا هیچ دەرفەتێك لەدەست نادەن بۆ بەهێزكردنی پێگەو ئەجێندای خۆیان ئێستاش باش ئەزانن دەرفەتێكی زێڕینیان لەبەردەستە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و قەوارە سیاسییەكەی بەهەموو شێوەیەك كاری بۆئەكەن، بەچەن ڕێگایەك كورد ئەتوانێ لەوە خۆی دەرباز بكات: یەكەم بەدروستكردنی متمانەی نیوان هێزەسیاسییەكان . دووەم بەچارەسەركردنی قەیرانەكان و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان. سێیەم بەبەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە بواری سیاسی و ئابوری و كلتوری.چوارەم بەدامەزراوەیی كردنی هێزەچەكدارەكانی هەرێم و دەزگا ئەمنیەكان و دروستكردنی سوپای نیشتیمانی ڕاهێنراو بەرزكردنەوەی ئنتمایان بۆ خاك و نەتەوە”.
- پێتان وایە حكوومەتی عێراق بتوانێت بۆ جێ بەجێ كردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵ هێز بنێرێتە سەر كوردستان؟
- بەغداو دەوڵەتی عێراق ئەكرێ بەبێ هۆكاریش هێز بنێرنە سەرمان ئەگەر كاتێ ئێمە پەرتەوازە و ناكۆك بووین و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و بەرژەوەندییەكانی خۆمانمان نەناسییەوە پێویستە پێش هەمو شتێڕاوێژ بكرێت بەكەسانی یاسایی و تیمێك لەپارێزەری بەتوانامان هەبێت تا هەركاتێ دادگای فیدراڵی عێراق لەململانێكانا بەكار هێنرا ئێمەش بتوانین بەیاسایی و دەستوری بەرگری لەخۆمان بكەین و بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراقی بسەلمێنین ئەوە كارەكانی ئێمە بەپێی ئەو دەستورە ئەڕوات كە هاوڵاتیانی عێراقی دەنگیان بۆداوە كاتێ بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەبڕدرێت و دوائەخرێت بۆ دادگای فیدراڵی بێدەنگە لێی؟ مەگەر بەپێی دەستور ئێمە سەربەحكوومەتی ناوەند نین و هەرێمێك نین لەدەوڵەتی فیدراڵییان ئەم كارانە بۆ خۆی گرەو ئەكات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی عێراق”.
*مەترسیەکانی سەر قەوارەی هەرێم چین ؟ - هیچ وڵاتێ لەدنیادا نیە مەترسی بەردەوامی لەسەر نەبێت گەورە بوون و بچوك بوونەوەی ئەو مەترسییانە كەوتۆتە سەر ئەوەی تاچەند ئەو میللەتە ئامادەییان تیایە ڕووبەڕووی ببنەوەو بەرگری لەخاك و نەتەوەی خۆیان بكەن كاتێ ئێمە لاواز بووین لەو پرەنسیپە بێگومان مەترسیەكان زیاد ئەبن هەموشتێ لەسەرت ئەبێتە مەترسی كاتێكیش بەهێز بوویت و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیت بەهێز بوو وە لەڕوی ئیدارەو بەڕێوەبردنەوە توانای زاڵبوونت هەبوو بەسەر پێشهاتەكانا ئەوكاتە مەترسییەكان لەسەرت كەمدەبنەوە و نەیارەكانیش وەك دۆستدێنە پێشەوە ئەوان لەتۆ خۆیان ئەپارێزن نەك كێشەت بۆ دروستكەن”.
- پێکنەهێنانی حکوومەتی عێراق و ناتەبایی نێوماڵی شیعی زیانی بۆ كورد دەبێت؟
- بێگومان لەهەرشوێنێ پشێوی و ئاژاوە هەبوو هەرچۆن بیگری پشكێكی ئەو ئاگرەت بەردەكەوێت چۆن تێكچوونی بارودۆخی سوریا و وڵاتانی تر داعشی بۆمانهێنابەوشێوەیەش بۆ عێراق بەتایبەت ئێمە لەئیدارە و بەڕێوەبردن حكوومەتێكی ناو ئەو دەوڵەتەین بێ زیان نابین، ئەوە گرنگە بۆئێمە بزانین چۆن لاوازی و كێشەكانی عێراق بكەینە خاڵی بەهێز بۆ خۆمان پێگەو توانای خۆمان بەرەو پێش بەرین، بەجۆرێ چاویان لەوەبێت ئێمە هاوكاریان بكەین”.