پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وشە وای گوت

سالار عوسمان

کۆمەڵگایکوردی،کۆمەڵگای دەنگەدەنگ!..
کۆمەڵـــگای کوردی یەکێ لـــەو کۆمەڵگانەی رۆژهەڵاتی ناڤینە، کـــە پڕە لە دەنگە دەنگ، دەنگـــی ئایینیی جیاوز و دژ بەیەک، کە ئەم ئەو دەشـــکێنێ، دەنگی سیاســـیی جیاواز و ناکۆک، کە ئەو ئەویتر ســـفر دەکاتەوە، دەنگیی کلتووریی بەگژیەکاچوو، کە ئەو ئەوانیتر بەتاڵ دەکاتەوە، ئیتر هەر دەنگە و بەرز ئەبێتەوە، هەر دەنگە و ئەویتر ناشـــیرین و کرێت
دەکات!.. ســـەیرە، لە کۆمەڵگایەک، کە پڕە لە ئایینی جیاواز، ئایینەکان گفتوگۆی یەکتر ناکەن، بۆ نموونە نەمانبینیوە ئێزیدی و کاکەییەک، جولەکە و زەردەشتییەک، مەسیحی و موسڵمانێک گفتوگۆی یەکتر بکەن، ئەوەی هەیە ئایینی ئیســـلامە، کـــە لەنێوخۆیاندا زاناکانی یەخەی یەکتریان گرتووە و یەکتر ناشیرین و تەکفیر دەکەن، هەقە موسڵمانان بپرسن: -ئەرێ ئەم هەموو دەنگە دەنگە لە نێو موسڵمانان بۆ؟!.. -بۆ ئەم ئەو تەکفیر دەکات ؟!.. -کێ لە پشت ئەم شەڕە هزری و میدیاییەی نێوخۆی موسڵمانانەوەیە ؟!.. -ئیســـلام، کە دوائایـــن و ڕوونترینیانـــە، ئەم هەمـــوو پارادۆکـــس و دژبەیەکبوونە بۆ و لەبەرچی؟!.. -کـــێ تەمویلـــی ئەو هەموو ســـایت و پەیج و تی ڤـــی و نێوەندە جیاوازانـــە دەکات، کە بەربوونەتە گیانی یەکتر ؟!.. دیســـان سەیرە، لە کۆمەڵگایەک، کە پڕە لە حزبی سیاسیی، حزبەکان پڕن لە دەنگ، ئەو دەنگ بەرز دەکاتەوە بەســـەر ئەویتردا، لێ کەس گفتوگۆ ناکات، هەر بابایە دەنگی دێ و دەیەوێت دەنگی ئەویتر داپۆشـــێت، ئەنجام دڕدۆنگییەکی کۆمەڵایەتییان خوڵقاندووە، کە خەڵک وەک جاران حەز بە بیستنیان ناکات، ئێستا لە کوردستان بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی، لاپەڕەی ڕۆژنامەیەک، دۆســـیەی گۆڤارێک نابینرێت تیایدا حزبـــەکان لۆژیکیانە گفتوگۆی یەکتر بکەن و مفایەک ببەخشنەوە، ئەوەی هەیە دەنگە دەنگی سۆشیالمیدیای رێکنەخراوە، کە سەری خستۆتە نێو فیتنەوە و خەریکی بەگژیەکدادانی براکانە!.. دیســـان ســـەیرە، لە کۆمەڵگەیەک، کە خودان باشـــترین ئەدەبیـــات و باڵاترین هونەر و ســـەنگینترین ڕۆشنبیریی نووســـراوە، ڕۆشـــنبیران کۆنابنەوە، گفتوگۆ ناکەن، سەکۆکانی کلتـــوور خاڵیین، ئـــەوەی هەیە هەندێ هەوڵی لابـــەلا و هیچلێشـــیننەبووە، کە قودرەتی کوکردنەوەی نییە، ناتوانێ گفتوگۆخوڵقێن بێت و چارەسەرێکیشی پێ نییە!… سەیر و سەیرتر، مخابن ئێمە لە زەمەنێک دەژین، زەمەنی ناسەنگینیی قسەکەر و واعیز و وتاربێژانـــە، چەند هاوار بکەی و گرژی بنێیتەوە، ئەوەندە جەماوەر لە دەورتا کۆدەبنەوە و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە، چەند سەنگین بئاخفی و ئاشتییانە بنووسی و لە خەمی تەبایی و یەکڕیزیدا بیت، هێندە لێت دوور دەکەونەوە و گوێت بۆ ناگرن، مخابن ئێمە لە زەمەنێک دەژین، کە دەکرێ ناوی لێ بنێین: زەمەنی ناگفتوگۆ، زەمەنی دەنگەدەنگی بێ بەرهەم!.. جیاوازیـــی قووڵ هەیە لە نێـــوان دەنگەدەنگ و گفتوگۆ، گفتوگۆ لۆژیک لە پشـــتیەوەیە، چارەســـەری پێیە و بەدوای ڕووناکیدا دەگەڕێت بـــۆ هەمووان، بەڵام هەرچی دەنگەدەنگە، هەڵچوون لە پشـــتیەوەیە، تەنیا گوێی لە خۆیەتی، چارەســـەری پێ نییە و لەگەڵ خۆیدا
تاریکی دەهێنێت !