هاودەنگ فاروق
پێنج ســـاڵە ڕیفراندۆم کراوە؛ تاجی ســـەروەرییەكانی كورد، کەرنەڤاڵی پڕ سەروەریی ڕیفراندۆمی ســـەربەخۆیی كوردســـتان، ئەو جەژنەی کە لە مێژوودا بە گەورەتریـــن و پیرۆزترین تۆماری پڕ لە سەرفرازیی قۆناغی بزووتنەوەی سیاسی ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنرێت. تۆماری ئهو ڕۆژه مێژوویی و پیرۆزه (۲٥ـی ئه یلوولی ۲۰١٧، له ســـه ر ده ســـتی ســـەرۆک مه سعود بارزانی له دایک بوو.. ئه و ســـه رۆکه ی بۆ ئه وه ی بیســـه لمێنێ داواکاریی ڕەوای کورد چییه، به ته نیا ڕووبه ڕووی هه موو ئالەنگاری و فشاری ناوخۆیی و ناوچه یی و جیهانی بووه وه، خۆی و گەلەکەی نەچەماندەوە، گووتی): من ئەو كەســـە نیم خۆم شـــەرمەزاری میڵەتی خۆم بكەم)، ڕیفراندۆمی دوانەخســـت، نەیهێشـــت میڵەتەکەی چۆک دابدات و ئیرادەی بشکێ. له دوای سه رخســـتنی ڕیفراندۆم، هەموو تاکێکی دڵســـۆز و به ئه مه کی کورد لە هەرچوار بەشەکەی کوردستان، هەستی بە سەربڵندی و هێز و ئیرادەی لەبننەهاتووی مەعنەوی نەتەوەییی خۆی کرد، هەستی کرد کە، بارزانی هێز و پشت و پەنا و وزەبەخشیەتی. بارزانـــی لە ڕیفراندۆمی ســـەربەخۆییی کوردســـتاندا بناغەی به رده بازه ی ســـەربەخۆییی دەوڵەتی
کوردستانی دانا و بەرەو په ڕینه وه و گه ییشتن به ئامانجه مه زنه که هەنگاوی نا.
ڕیفراندۆم گرینگترین وەسیقەی شه رعیه تی دیموكراتیکی میڵی بوو به ئیراده ی گه لی کوردستان. سەرۆک بارزانی بڕوابەخۆبوون و متمانەی تاکی نەتەوەخوازی کوردستانی گەیاندە لووتكە بەرزەكەی جیهان، هەروەک شكستی بە نائومێدی هێنا و ترسی لە دڵ و زەینی میڵەتەكەی دەرهێنا و، کردیە
ترسێک و خستییە ناو دڵ و دەروونی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
ئێمە هەرچەندە لە گەورەیی ڕیفراندۆم بدوێین، هێشتا ناكاتە دڵۆپێك لە دەریای پڕ سەروەریی ئەو ڕۆژە گرنگەی كورد، بەڵام دەتوانین بڵێین: مێژووی كورد دابەش دەبێتە دوو بەشەوە؛ مێژووی پێش ڕیفرانـــدۆم و دوای ڕیفراندۆم. ڕیفراندۆم وەك چۆن مێژووی دابەش كرد، كۆمەڵگەی كوردســـتان و هێزە سیاسییەكانیشی كردە دوو بەشەوە؛ بەرەی ڕاستەقینەی گەل كە نەچەمین و گوتیان بەڵێ بۆ ســـەربەخۆیی و ئازادیی نەتەوەی كورد. بەرەی نەیارەكانی سەربەخۆییش كە ئیدی مێژوویەک هەیە
لەپای كردار و گوفتارەكانیان بڕیاری خۆی بۆ نەوەكانی داهاتوو بدات.
ڕیفراندۆم پەیامی نەتەوەیەكی ژێردەســـتەی تینووی ئازادی بوو؛ هاواری ژێر جەبەروتی مێژوویەكی بێڕەحم بوو. سەدای پڕ بەگەرووی ئینسانی كورد بوو. هەربۆیە داگیركەرانی كوردستانی لە ناخەوە ترساند. ئاهەنگی دووهەزار ساڵە سەركەوتنیانی لێ كردنە شیوەن و دڵەڕاوكێ، ئەوان لە ڕیفراندۆمدا زانییان و تێگەیشتن كە دوای دووهەزار ساڵ، هێشتا نەیانتوانیوە خەونی سەربەخۆییی كورد بكوژن. تێگەیشتن لەوەی داگیركەر هەر ئەوەندە دەتوانێ ستەم لە كورد بكات، تاكو لە چركەیەكدا بارزانی دێـــت و، لەو هەموو فرمێســـكەی دایكە شـــەهیدەکان، ڕووبار و زەریایەک بۆ ئـــازادی میڵەتەكەی
هەڵدەستێنێ و جاڕی سەربەخۆیی و كۆتایی ژێردەستەیی دەدات.