پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە گوژمەی نزیکەی 500 ملیۆن دینار پڕۆژەی قیڕتاوکردن لە گەڕەکێکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە 24ـی 09ـی 2022 بە گوژمەى نزیکەى 500 ملیۆن دینار قۆناغى دووه‌م و سێیەمى پڕۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری دەستی پێ کرد.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: قۆناغى دووەم و سێیەمى پڕۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی رۆشنبیری بە گوژمەى 433 ملیۆن و 640 هەزار دینار لەسەر داهاتى 15%ـى سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێر كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە قۆناغى دووەم و سێیەمى پڕۆژەکەش بەمشێوەیە:

1- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە پشت گۆڕستان/ قۆناغى دووەم، بە گوژمەی 174 ملیۆن و 335 هەزار دینار لەسەر 15% داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەکە پێک دێت لە ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی 14 شەقام و بە ڕووبەری 11900 مەتر.

2- پڕۆژەی قیڕتاوکردنی گەڕەکی ڕۆشنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغى سێیەم، بە گوژمەی 259 ملیۆن و 305 هەزار دینار كە لە 17 کۆلان پێکهاتووە و نزیکەی 17600 مەتر قیڕتاو لەخۆ دەگرێت، لەسەر 15%ى داهاتى  سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.