ماوه‌ی 3 رۆژه له باشووری عێراق شه‌ڕ له نێوان دوو هۆز به‌رده‌وامه، تێیدا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند له دژی یه‌كتر به‌كارهاتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بڵاویانكرده‌وه، له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سه‌ید ده‌خیلی شاری ناسرییه له باشووری عێراق، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و ئاو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هۆزی (مهساسیره) و (ئه‌لبو حه‌موودی) روویدا.
شه‌ڕ له نێوان ئه‌م دوو هۆزه دوو رۆژه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی هه‌بوو، دوای ده‌ستوه‌ردانی كۆمه‌ڵێك هۆزی ناوچه‌كه، بۆماوه‌ی 3 رۆژ ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه، 7 كه‌سی نێو هه‌ردوو هۆزه‌كه و دوو هاووڵاتیش برینداربوون، پۆلیس و سوپای عێراق گه‌یشتنه ناوچه‌كه و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخهكیان دا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 5 كه‌س كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كێشه‌یه بوون، ده‌ستگیركران.