ئەمڕۆ شەممە 24/9/2022 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵان و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر دانرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگواریش جەخت دەكاتەوە هەر شوێنێك لە كوردستان پێویستی بە دەستی ئاوەدانی هەبێت، حكوومەت پرۆژەی تێیدا جێبەجێ دەكات.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە هەر یەكە لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی دامودەزگەكانی شارەوانی ئامادەبوون، بە گوژمەی ( ٩٢٩،٧٤٥،٠٠٠ ) نۆ سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەوت سەد و چل و پێنج هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیان دانرا كە پرۆژەكە زیاتر لە 31 كۆڵان و ئاوەڕۆیەكی گەورەی گەڕەكەكە لەخۆدەگرێت و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكە بەرز دەكاتەوە.
پرۆژەكە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و ماوەی پڕۆژەکەش 150 ڕۆژی بۆ دیاریكراوە، ژمارەی شەقامەکان ٣١ شەقام و درێژییان ( ٤٤٨٠ م ). پڕۆژەکە بڕگەی ئامادەکردنی شەقام و قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر بە ڕووبەری (٣٣٧٧٠ م٢ )لەخۆدەگرێت. هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆی لەگەڵدایە بە درێژی (٢٦٠٠ م ). كە ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی شاری هەولێر و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پرۆژەكە و هەوڵەكانی حكوومەت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییانی كوردستان، گوتی: پرۆژەی ئاوەڕۆ و قیڕتاوكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر جێبەجێ دەكرێت، گوتیشی بەڵێنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە خزمەتكردنی هەموو شار و شارۆچكە و گەڕەكەكان بووە و هەموو ئەو شوێنانەی كە پێویست بێت دەستی ئاوەدانیان بگاتێ، حكوومەت كاریان بۆ دەكات و لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە پرۆژەیان بۆ جێبەجێ دەكات، ئەم پرۆژەیەی ئەمرۆ كە بە گوژمەیەكی گەورە جێبەجێ دەكرێت، نیشانەی ئەوەیە حكوومەت هەر شوێنێك پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، بۆیان جێبەجێ دەكات.
پرۆژەكە بریتییە لە قیرتاوکردنی زیاتر لە 32 كۆڵان و شەقامی گەڕەکی ژیان كە بە درێژیی ٤٤٨٠مەتر و بە ڕووبەری ٣٣٧٧٠ م٢ قیڕتاوكردن لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژیی ٢٦٠٠م كە بەهۆیەوە گرفتی ئاوەڕۆی ئەو شوێنە چارەسەر دەبێت