چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ریفراندۆمی دۆنیتسك و لۆگانسك ده‌ستیپێكرد 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ریفراندۆم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر رووسیا له‌ كۆماره‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و ناوچه‌ی خێرسۆن و زابۆریژه‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌ ناوچه‌كانی زابۆریژه‌ و خێرسۆن، ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خه‌ڵك كراوه‌: “ئایا جیابوونه‌وه‌ له‌ ئۆكرانیا و هه‌رێمه‌كه‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بلكێت به‌ رووسیاوه‌ په‌سند ده‌كه‌یت؟”.

له‌ دۆنیتسك و لۆگانسك، پرسیاری ریفراندۆم به‌م جۆره‌یه‌: “ئایا په‌سندی ده‌كه‌یت، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ئیتیحادی رووسی، بچینه‌ پاڵ رووسیا؟”.

پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا 27ی مانگ ده‌بێت و به‌ هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ماڵه‌ و ماڵ ده‌كرێت و ته‌نیا رۆژی كۆتایی ده‌نگده‌ران ده‌چنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان.

له‌ پێناو پاراستنی مافی په‌نابه‌رانیش، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی په‌نابه‌رانی لێیه‌، سندوقی ده‌نگدان داده‌نرێت.

خۆرئاواییه‌كان به‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ توندی دژی ئه‌م ریفراندۆمه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و ریفراندۆمه‌كه‌ به‌ نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف ده‌كه‌ن.