پزیشكی رووسی، باڤڵ خورۆچیڤ، پسپۆڕی ده‌مار رایگه‌یاند، خواردنه‌وه زیانبه‌خشه‌كان، كه به “وزه به‌خشه‌كان” ناوده‌برێن مه‌ترسیدارن، ده‌بنه تۆی تێكچوونی سووڕی خه‌و.
ئه‌و پزیشكه وتیشی: خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش فشاری خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بنه هۆی درووسبوونی كێشه بۆ جه‌سته، چونكه جه‌سته خواردنی پێویستی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی پێ ناگات.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته بڕێكی زۆر له شله‌مه‌نی له‌ده‌ست بدات. چونكه به هۆیانه‌وه میز زۆر ده‌كرێت. بۆیه نابێت شوفێری ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره‌كان په‌نا بۆ ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه ببه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێك شوفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، هه‌میشه ئه‌و جۆره خواردنه‌وه زیانبه‌خشانه‌یان پێیه، ئه‌وان واده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه، خه‌وه‌نوچكه نایانگرێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌ن، چونكه ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌بنه هۆی زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و زۆر مه‌ترسیدارن بۆ كاتی شوفێری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه زیانبه‌خشانه، كه‌سه‌كه هه‌ست به جۆرێك له چوست و چالاكی ده‌كات، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و چوستییه ئه‌رێنی نین، بۆ نموونه حه‌ز له خێرا لێخوڕین و نمایش ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ روودانی رووداوی هاتووچۆ.
سه‌رچاوه: RT