سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی 52ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان، ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/9/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، کە بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دامەزرا، لە سەر هەمان بنەما و ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بن لە ڕۆڵی گرنگ و کارایان لە داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی.