لە گەرمیان کەسێک بە فیشەک کوژرا

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ماسی كه‌سێك كوژرا. 
  مقه‌دەمی مافپەروەر عە‌لی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند: 
 شه‌وی رابردوو، لە گوندی باناسیاو سەربە ناحییەی کوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ه – ع – ح) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی باناسیاو حەزی بەخێوکردنی ماسی هەیە لەگەڵ هاوڵاتیەک بەشەڕ هاتووە کە ئەویش کاری بەخێو کردنی ماسی دەکات لەهەمان گوند تۆمەتبار بەچەک تەقەی لەناوبراو کردوەو لەئەنجادا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە
  مقه‌دەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری ده‌شڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادورو بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس چونەتەشوێنی ڕوداوەکەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر