چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری خەریکە تەواو دەبێت

ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و دامودەزگەکانی شارەوانی، پڕۆژەى بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی خێراى هەولێریان بەسەرکردەوە و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتیی کارەکان کرا.

کارکردن لەو بەشەی پڕۆژەکە بەردەوامە و  کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪ و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم بەشەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژیی ٧.٦ کم دەکەوێتە نێوان شەقامی سەرەکیی شەقڵاوە تا شەقامی کۆیە و لە ئێستاشدا ٩٥٪ی کارەکانی تەواو کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کارەکانی ئەو بەشەى پڕۆژەکە بە کۆتا بێت و بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە