بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی گشتی گومرگی چین، عێراق سێیەم هەناردەکاری نەوتی وڵاتەکەیان بووە بۆ مانگی ئابی رابردوو،
لە داتاکانی فەرمانگەکەدا هاتووە، لە مانگی ئابدا عێراق سێیەم دابینکەری نەوتی خاو بووە بۆ چین و سعوودیە و رووسیا لە پلەی یەکەم و دووەمدا بوونە.
بە گوێرەی داتاکان، لە مانگی ئابدا عێراق بڕی 31 ملیۆن و 514 هەزار بەرمیل نەوت کە دەکاتە ملیۆنێک و 16 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەناردەی چێن کردووە، بەڵام بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2021 بە رێژەی سەدا 26.03 دابەزیوە.
لە دەستپێکی ئەمساڵیشەوە، عێراق بڕی 253 ملیۆن و 244 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە، کە بە رێژەی سەدا 5.23 بەراورد بە ساڵی رابردووی کەمی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابدا، سعوودیە پێش رووسیا کەوتووەتەوە و یەکەم هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و بڕی 61 ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە لە دوای ئەو رووسیا لە پلەی دووەمدایە و بڕی 8 ملیۆن و 60 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
لە بەرامبەردا هاوردەی نەوتی چین بە گشتی لە مانگی ئابدا بە رێژەی سەدا 9.4 دابەزیوە