چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ڕووننکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

وو تۆمەتبار خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ـی ئه‌یلوولی 2022، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠-٩-٢٠٢٢)، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.

ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.