چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە نیۆیۆرک

ستەفا كازمی ، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشدارییكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی 77ەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە نیویۆرك.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوولی 2022، مستەفا كازمی بە مەبەستی بەشدارییكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی 77ەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە سبەی چوارشەممە دەست پێ دەكات، گەیشتووەتە نیویۆرك.
راشیگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكانی خولی 77ەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا گوتارێك پێشكەش دەكات.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە مستەفا كازمی لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس و ژمارەیەك لە سەركردە و سەرۆكی وڵاتان، كۆدەبێتەوە.
هەروەها ئەوەیشی خستووەتەڕوو،  سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی رێكخراوە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكاندا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، هاریكارییە هاوبەشەكان لەسەرجەم بوارەكاندا، بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی ئابووریی و سیاسیی كە عێراق و ناوچەكە بەرەوڕووی بوونەتەوە تاوتوێ دەكات