چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

تێستی نوێی خوێن توانی دەستنیشانکردنی ٥٠ جۆری شێرپەنجەی هەیە

توێژه‌رانی پزیشكی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن: ته‌نیا له‌ پشكنینی خوێندا ده‌توانرێت په‌نجا جۆری شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

توێژه‌رانی سه‌نته‌ری “میمۆریال سلۆن كیترینگ” بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌ نیویۆرك، به‌م دواییانه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌ باره‌ی پشكنینی “گالێری” كردووه‌، كه‌ ته‌نیا به‌ به‌كارهێنانی یه‌ك شه‌بكه‌  ده‌توانرێت ئه‌و ئاماژانه‌ له‌ زۆر جۆری شێرپه‌نجه‌وه‌ ده‌رده‌چن ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و سییه‌كان و گورچیله‌.

توێژه‌ره‌كان توانیان سه‌ركه‌وتووانه‌ 35 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ بدۆزنه‌وه‌ و 57 حاڵه‌تیشیان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستنیشان كرد.

به‌ گوێره‌ی پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ تێستی گالێری ده‌توانرێت ئومێدی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنرێت بۆ ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌كان، كه‌ ئێستا ناتوانرێت ده‌ستنیشان بكرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ بگاته‌ قۆناغێكی پێشكه‌توو. وتیشیان ئه‌نجامه‌كان زۆر باشن، به‌ڵام هێشتا ده‌بێت به‌ دوای ورده‌كاری زیاتر بگه‌ڕێین.

رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مێڵ” بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێستی “گالێری” ئێستا هه‌ر پارچه‌یه‌كی به‌ 949 دۆلار ده‌ست ده‌كه‌وێت.

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆزێف بایدن، رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات رێژه‌ی مردن به‌ شێرپه‌نجه‌ دابه‌زێنێت بۆ نیوه‌، واته‌ تا ده‌گه‌ینه‌ 2042 ژماره‌كه‌ دابه‌زێت بۆ 300 هه‌زاری ساڵانه‌.

بایدن وتیشی: چه‌ندین ملیار دۆلار بۆ پێشخستنی پشكنینه‌كانی خوێن له‌ باره‌ی شێرپه‌نجه‌وه‌ ته‌رخان كراوه‌.