پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەدنان نەقشبەندی ، كەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەكات. 
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و كاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ھەواڵی زیاتر