دووەمین خولی جەژنەوێنەی بەیروت بە بەشداری ٣ فۆتۆگرافەری کورد بەڕێوە دەچێت

دووەمین خولی فیستیڤاڵی بەیروت بۆ فۆتۆگرافی، بە بەشداری ٩٩ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر و بەشداری ٣ فۆتۆگرافەری بەرچاوی کورد لە پاڵ ٢٨ وڵاتی جیهانی لە کتێبخانەی نیشتمانی بەیروت بەڕێوە چوو، کە تێیدا چەندین وێنەی ناوازەیان لە چوارچێوەی ئەو فیستیڤاڵەدا نمایش کردووە و بوونەتە جێی سەرنجی ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکە. 

ئەو فیستیڤاڵە لە ١٦ـی مانگەوە دەستی پێکردووە و تا ١/١٠/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.(سەفین حەمید) فۆتۆگرافەری بەئەزموونی کورد سەبارەت بە بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵیە خۆم و دوو فۆتۆگرافەری بەرچاوی کوردستان؛ بڵند تاهیر، شڤان هەرکی، لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی بەیروت بۆ فۆتۆگرافی بە چەندین وێنەی ناوازە و دەگمەنەوە بەشدارین، کە گوزارشت لە کارەساتی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان دەکات. وێنەکانی منیش باس لە چیرۆکێکی خەمناک دەکات، کە ئەویش تووشبوون بە نەخۆشینی (زەهایمەر)ـە، کە ئێستا نەخۆشیەکی باوە لە دنیا و کوردیش بێبەش نیە لەو جۆره نەخۆشیە کە مرۆڤ تووشی حاڵەتی لەبیرچوونەوە دەبێت یان بەهۆی نەخۆشینەوە یان لەبەر هەڵکشانی تەمەن، بیروهۆشی لەدەست دەدات، بەو ئامانجەش فیستیڤاڵەکە کراوەتەوە و ناویشان ناوە (بیرەوەری)، کە گوزارشت لەو حاڵەتە دەکات.

ھەواڵی زیاتر