ئەندازیار ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز ، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێكردن بۆ كاروباری ڕێگاوبان، ئەمڕۆ سێشەممە 20-9-2020 روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابوورییە و هەركاتێك جێبەجێ بكرێت لە باكووری هەرێم تاكو باشووری دەبێت بە شاری سلێمانییەوە .