سیبیولا، ڕۆمانێک سەبارەت بە مەرگ

ئارام كۆشكی – سلێمانی

لە نوێترین بەرهەمیدا نووسەر و وەرگێڕ خەبات عارف رۆمانی “سیبیولا”ی پیێر لاگەرکڤیست-ی لە سویدییەوە کردووە بە کوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە دوتوێی 215 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

پێر لاگەركڤیست-ی نووسەری سویدی، لەم ڕۆمانەدا دەمانخاتە بەردەمی ئەو گریمانەیەی، ئاخۆ ئەگەر مردن لەسەر زەوی نەبوایە، ئەوسا چی دەبوو؟ ئەم پرسیارە پرسیارێکی نوێی مرۆڤی ئەم سەردەمە نییە، بەڵکو پرسیارێکە مرۆڤ لە سەردەمی ئاگامەندبوونییەوە لەخۆی کردووە و تا هەنووکەش بە وەڵامەکەی نەگەیشتووە.
ڕۆمانەکە لە چیرۆکی ژیانی خێزانێکەوە دەست پێ دەکات کە ماڵی ئەم خێزانە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ئەو کەسانەی دەبرێن بۆ لەخاچدان. نووسەر لەوێوە پرسیاری مەرگ و ژیان زیندوو دەکاتەوە و چەندین چیرۆکی جۆراوجۆری لێ دەچنێت و هەر لەوێشەوە شۆڕ دەبێتەوە بۆ نێو ڕیشەکانی ئایین و بەتایبەتیش ئایینی مەسیحی.
ئەم نووسەرە سویدییە پێشتر لەلایەن هەمان وەرگێڕ و چەند وەرگێڕێکی دیکەوە بەرهەمەکانی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕ دراون و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئەدەبیات.

ھەواڵی زیاتر