فیلمی “کاکەم ئەزانێ” لە سلێمانیدا نمایش کرا

فیلمی کۆمێدیی (کاکەم ئەزانێ) لە نووسینی (جەلال نەسیری) و دەرهێنانی (ئەسعەد وەرمەزیار) و نواندنی هونەرمەندان (عرفانی وەستا محەمەد، دڵسۆز ماوەتی، زاهێد کەریمی، سومەیە ڕەحیمی، عەدنان قەوامی)ـە.

ناوەرۆکی فیلمەکە تەنزاوییە و باس لە چەند گرفتێکی کۆمەڵایەتی دەکات، کە بە کۆمێدیا گرفتەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەورووژێنن.

بۆ یەکەم جاریش ئەو فیلمە لە هۆڵی سیتی سینەما لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمەکە نمایش کرا، کە توانیی زۆرترین جەماوەر لەخۆی کۆ بکاتەوە، بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت لە نمایشەکانی و پاشان لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستان نمایش بکرێت.

ھەواڵی زیاتر