ئه‌مرۆ پێنحشه‌ممه (15ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له رۆژانی ده‌وامی ئاسایی ناتوانن مامه‌ڵه‌ی سوودمه‌ندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ئه‌نجام بده‌ن، ده‌توانن رۆژی شه‌ممه (17ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە رۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو ئه‌نجام بده‌ن، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە بەیانییەوە تاوەكو دوای نیوەڕۆ ده‌وامی كارمه‌ندانیان ئاسایی ده‌بێت بۆ پێشوازی لە هاووڵاتییان.