سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی)، سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی (سەرۆک بارزانی) و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەت و مەکتەبی سیاسی و تەواوی بەرپرسان و کادرانی پارتی و سەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانە دەکات، کە بە هۆی کۆچی دوایی (عومەر میرانی) خوشکەزای، ئامادەی ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو بوون یاخود هاوخەمییان دەربڕیوە.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
سوپاس و پێزانین
زۆر سوپاس بۆ جەنابی (سەرۆک مەسعوود بارزانی) کە پەیوەست بە کۆچی دوایی (عومەر میرانی) خوشکەزام، ھاوخەمیی خۆی دەربڕی و پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستە کردین، سوپاس بۆ جەنابی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی بەرپرس و کادر و ئەندامانی پارتیمان و پێشمەرگە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و جەماوەری دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و سەربەرزی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی لە پێشوازیی جەنازەکە ئامادە بوون، کە پرسە و سەرەخۆشییان لێ کردین، ھەروەھا سوپاس بۆ تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەو ھاوخەمی و سەرەخۆشییەی دەریانبڕی.
سوپاس بۆ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و زانایانی ئایینی و کەسایەتییە کوردستانییەکان و کەسایەتییە عێراقییەکان، کە پرسە و ھاوخەمییان دەربڕی، سوپاس بۆ کونسووڵی وڵاتەکان، سوپاس بۆ ھەموو ھەڤاڵ و دۆست و ئەو بەڕێزانەی سەرەخۆشییان ئاڕاستە کردین بە نامە، یان بە ناردنی بروسکە، یاخود بە ھاتن و ئەرککێشان.
بەھیواین ھەموو لایەک لە ناخۆشی و نەھامەتی و ناڕەحەتی بە دوور بن.
براتان
(فازڵ میرانی)
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان