لە بێستانەی هەولێر، بەشێک لە پێشمەرگەکانی فەرماندەیی بارزان دوای کۆتاییهاتنی خولێکی مەشقکردن، چەند نمایشێکی جۆراوجۆریان کرد.
ئەو پێشمەرگانە کە ژمارەیان 600 کەس بوو، بۆ ماوەی چوار مانگ مەشق و راهێنانیان کرد کە پێکهاتبوو لە: مەشقی بنەڕەتیی سەربازی، مەشقی جەستەیی، مەشقی چەکی جۆراوجۆر، تاکتیکی سەربازی و هۆشیاریی نیشتمانی.
مەشق و راهێنانی ئەو پێشمەرگانە لە بارەگای بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر بوو.
نەجات عەلی، بەرپرسی یەکەی 80ـی پێشمەرگە لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هێزێکی رێکخراوی پێشمەرگە هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی دووژمنان، بۆ ئەو مەبەستەش “لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزی پێشمەرگە.”