چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كچە كوردێك پۆستێكی گەورەی لە گۆگڵدا پێ دەدرێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

كچە كوردێكی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە ئەمریكا ژیان بەسەر دەبات، پۆستێکی هەرە گەورەی كۆمپانیای گۆگڵی پێ درا.

مێڤان بابەكر ئەو كچە كوردەیە كە ئەو پۆستەی پێ دراوە و توێتێكی لەم بارەیەوە بڵاو كردووەتەوە نووسیویەتی كە ئەركی سەرپەرشتیاری پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی گۆگڵم پێ دراوە.
هەروەها مێڤان ئەبوبەكر نووسیویەتی پەیوەندیم لەگەڵ گۆگڵدا بەستووە لەمەودا لەگەڵ تیمی GoogleNewsInit لەسەر ئاستی پشتگیریییەكانی خۆم چڕ دەكەمەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا.
مێڤان بابەكر، كچە كوردێكی هەرێمی كوردستانە و كاتێك شەڕی عێراق و ئێران هەڵگیرسا، ئەو وەك پەنابەر ڕووی لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، تەمەنی مێڤان لەو كاتەدا پێنج ساڵان بووە لە كامپێكی پەنابەراندا گیرساونەتەوە.
چیرۆكێکی هەرە دیار و سەرنجڕاكێشی ژیانی ئەو كچە كوردە ئەوەیە كە بە منداڵی، كارمەندێكی رێكخراوی پەنابەران پایسكلێكی بە دیاری بۆ بردووە، دوایی کە مێڤان گەورە بووە توانیویەتی لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ئەو پیاوە بدۆزێتەوە و چەندان كیلۆمەتری بڕی تاوەكو سوپاسی بكات؛ ئەم چیرۆكە لە میدیا جیهانییەكاندا دەنگی دایەوە و بە لوتكەی وەفاداری ناو براوە.