چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە‌كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

یەکڕیزی ڕیزەکانمان
ســـەرۆک مەســـعود بارزانی لە بەرگی پێنجەمی کتێبـــی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) دەنووســـێت (سەیری مێژووی گەلی کوردســـتان بکەن هەمیشـــە دەسکەوت و ســـەرکەوتنەکان ئەو کاتە بەدەســـت هاتوون کە یەکڕیزی لە نێـــو ڕیزەکانی گەل و خەباتگێڕان وتێکۆشـــەرانی کورددا هەبوە.) ئەم وتەیە بۆ ئەوسا ڕاست بووە و بۆ
ئێستا و ئێستاولایش هەر ڕاستە. گەر ســـەیرێکی سیســـتەمی سیاسی و شـــێوازی حوکمڕانیی وڵاتانی پێشـــکەوتوو بکەین، بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی لـــە ماوەیەکی کەمدا (پەنجـــا تا شەســـت ســـاڵێک) گەورەترین پێشـــکەوتنیان بەخۆوە بینیـــوە، دەبینین یەکڕیزی و تەبایییان لەســـەر بنەمای ڕێزگرتنیانە لەو دەزگا (دامەزراوە) شـــەرعیانەی لەو وڵاتدا هەن. بەڵی ڕێکەوتنی نێوان حیزبەکان لە حاڵەتی نەبوونی دەزگا شەرعییەکان و سەردەمی شـــەرعیەتی شۆڕشگێڕیدا گرنگ و پێویستە، بەڵام کاتێک کۆمەڵگا لە ڕێگەی ڕێکارە دەستووری و یاســـاییەکانەوە دەبێتە خاوەن دەزگا و سیستەمی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن و یەکێک لەو دەزگا هەر گرنگانەی لەم ڕوەوە ڕۆڵی گەورە و کاریگەر دەبینێت حیزبی سیاســـییە، تەنیا کارکردن بە دەزگاکان و زیاتر چەسپاندنی بنەما دەزگاییەکان یەکڕیزی و تەبایی و سیستەمی حوکمڕانیی باش لە هەموو ڕویەکەوە دەستەبەر دەکات. دەوڵەتانی پێشـــکەتوو لەسەر بنەمای سێ پایەی سەرەکی دەسەڵات دادەمەزرێن کە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری و جێبەجێکردنن. هەریەک لەمانە بە پێی ڕێکارە یاساییەکان دادەمەزرێن و هەریەکەشیان لە چەندین دەزگای گرنگ پێک دێن. هەڵبەتە دەســـەڵاتی تریش هەن کـــە کاریگەرییەکی گـــەورە و دیاریان لە ڕێکخســـتن و بەڕێوەبردنی دەوڵـــەت و کۆمەڵگا هەیە و گرنگترینیـــان رێكخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و میدیان. کە پەرلەمان لە ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردندا کەمتەرخەم نەبوو، دەسەڵاتی دادوەری و یاساسەروەری دەچەسپێنێت و حکوومـــەت لـــە ڕێگـــەی حوکمڕانییەکی باشـــەوە حوکـــم دەکات و دەزگاکانـــی دەوڵـــەت ئەرکی خۆیان بەو شـــیوەیەی بۆیان دیاری کراوە جێبەجێ دەکەن و حیزب رۆڵی دروســـتی خۆی دەگێڕیت، ئەوا باشـــترین و ڕەواترین بنەمای یەکڕیزی و تەبایی دەچەسپێت و دوای ماوەیەکی کورتیش ئەو شـــێوازە دامەزراوەییـــەی بەڕێوەبردنی وڵات
دەبێتە کولتوور و نەریتی کۆمەڵگا و لادان لێیان و پشتگوێخســـتنیا